ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧
MP3•Episodio en casa
Manage episode 427675211 series 3425855
Contenido proporcionado por Dr. J. Vernon McGee. Todo el contenido del podcast, incluidos episodios, gráficos y descripciones de podcast, lo carga y proporciona directamente Dr. J. Vernon McGee o su socio de plataforma de podcast. Si cree que alguien está utilizando su trabajo protegido por derechos de autor sin su permiso, puede seguir el proceso descrito aquí https://es.player.fm/legal.
ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧
- 1«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟
- بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟
- 2خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە،
- دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن.
- 3گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان و
- گای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن.
- 4نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن،
- هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە.
- 5هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی،
- بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن،
- دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات.
- 6لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن،
- لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە.
- 7بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە،
- هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا.
- 8لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن و
- خۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن.
- 9بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن،
- منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن.
- 10نەدار بە ڕووتی دەڕۆن، بەبێ جل،
- بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن.
- 11لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن،
- بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.
- 12ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن،
- گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن،
- بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات.
- 13«ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین،
- نە ڕێگاکانی دەزانن و
- نە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە.
- 14بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت و
- هەژار و نەدار دەکوژێت؛
- بە شەویش بۆ دزی دەچێت.
- 15چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛
- دەڵێت: ”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“
- ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت.
- 16لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن،
- لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛
- ڕووناکی ناناسن.
- 17تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان،
- هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین.
- 18«لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛
- بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە،
- لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان.
- 19وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات،
- جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت.
- 20سکی دایک لەبیریان دەکات و
- کرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛
- ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە و
- وەک دار دەشکێت.
- 21لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن،
- هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن.
- 22بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛
- هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.
- 23دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین،
- بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە.
- 24کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛
- نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە،
- وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە.
- 25«ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە و
- قسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟»
ئهیوب ٢٥
- 1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:
- 2«دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛
- ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.
- 3ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟
- ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟
- 4ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟
- لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟
- 5ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە و
- ئەستێرەکانیش بێگەرد نین،
- 6ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،
- ئادەمیزاد کە کرمێکە!»
ئهیوب ٢٦
- 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!
- چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!
- 3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!
- چۆن زانینی زۆرت دەرخست!
- 4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند و
- ڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟
- 5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندا
- لە سامناکی خودا دەلەرزن.
- 6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،
- شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە.
- 7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت و
- زەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.
583 episodios