Live recordings of the sermons preached at our regular services here at Aspire Church, Manchester UK. For more information visit our website at http://www.aspirechurch.co.uk or email info@aspirechurch.co.uk
…
continue reading
Contenido proporcionado por Dr. J. Vernon McGee. Todo el contenido del podcast, incluidos episodios, gráficos y descripciones de podcast, lo carga y proporciona directamente Dr. J. Vernon McGee o su socio de plataforma de podcast. Si cree que alguien está utilizando su trabajo protegido por derechos de autor sin su permiso, puede seguir el proceso descrito aquí https://es.player.fm/legal.
Player FM : aplicación de podcast
¡Desconecta con la aplicación Player FM !
¡Desconecta con la aplicación Player FM !
ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠
MP3•Episodio en casa
Manage episode 428001706 series 3425855
Contenido proporcionado por Dr. J. Vernon McGee. Todo el contenido del podcast, incluidos episodios, gráficos y descripciones de podcast, lo carga y proporciona directamente Dr. J. Vernon McGee o su socio de plataforma de podcast. Si cree que alguien está utilizando su trabajo protegido por derechos de autor sin su permiso, puede seguir el proceso descrito aquí https://es.player.fm/legal.
ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠
- 1ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:
- 2«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،
- بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست،
- 3کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و
- بە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم!
- 4خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،
- هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو،
- 5خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و
- منداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون،
- 6کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،
- تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم.
- 7«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و
- لە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد،
- 8گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،
- پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛
- 9پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،
- دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛
- 10پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و
- زمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا.
- 11ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،
- ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام،
- 12چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و
- ئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن.
- 13ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و
- دڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.
- 14ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛
- دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو.
- 15دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و
- بە قاچ بۆ شەلان.
- 16من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و
- بەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم.
- 17کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و
- لەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند.
- 18«جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و
- وەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت.
- 19ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،
- بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت.
- 20شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،
- کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“
- 21«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد
- لە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد.
- 22لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛
- قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد.
- 23چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و
- دەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار.
- 24کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛
- کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.
- 25ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛
- وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم،
- وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە.
ئهیوب ٣٠
- 1«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترن
- گاڵتەم پێ دەکەن،
- ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیان
- لەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم.
- 2دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟
- لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون.
- 3لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛
- بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان،
- کە وێران و کاول بوون.
- 4ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا،
- ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو.
- 5لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران،
- هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن.
- 6لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون،
- لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان.
- 7لەنێو دەوەنەکان زەڕین و
- لەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد.
- 8نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون،
- لە خاکەکە تێهەڵدراون.
- 9«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛
- پەندم بەسەردا دەڵێن.
- 10قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛
- لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن.
- 11خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە،
- جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە،
- 12لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم،
- پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن.
- 13ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن،
- بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن،
- کەس نییە پشتگیری من بکات.
- 14ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن،
- لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە.
- 15نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا،
- هەروەکو با ڕێزی منی برد،
- ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی.
- 16«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت،
- کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە.
- 17شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات،
- ئازارەکانم پشوو نادەن.
- 18خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم،
- وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە.
- 19فڕێیدامە ناو قوڕەوە،
- ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت.
- 20«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛
- ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە.
- 21لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە،
- بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت.
- 22دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛
- فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە.
- 23دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە،
- بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک.
- 24«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو،
- کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات.
- 25ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟
- ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟
- 26لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛
- چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات.
- 27هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت،
- ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن.
- 28ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛
- لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد.
- 29بووم بە برای چەقەڵەکان و
- هاوڕێی کوندەپەپووەکان.
- 30پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم،
- لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت.
- 31قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە و
- شمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە.
688 episodios

Todos los episodios
×Bienvenido a Player FM!
Player FM está escaneando la web en busca de podcasts de alta calidad para que los disfrutes en este momento. Es la mejor aplicación de podcast y funciona en Android, iPhone y la web. Regístrate para sincronizar suscripciones a través de dispositivos.